
پرسیارە باوەکان: ئی-پسوولە
گشتی
ئی-پسوولە سەکۆیەکی فەرمی پارەدانی دیجیتاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستانە. ڕێگە بە هاوڵاتیان و بازرگانان دەدات لە بینین و پارەدانی پسوولەکانیان بە شێوەیێکی پارێزراو و ئاسان بە ڕێگەی چەندین کەناڵی دیجیتاڵی.
ئی-پسوولە لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی دەکرێت و بە فەرمی لە لایەن بانکی ناوەندی عێڕاقی پەسەند کراوە.
دەتوانی پارەی هەموو ئەو پسوولانە بدەیت کە لە لایەن پسوولەبڕە هاوبەشەکانی ئی-پسوولە بەردەستن بۆ نموونە وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری.
پسوولەبڕەکان
دەتوانی پارەی ٢ خزمەتگوزاری وەزارەتی کارەبا بدەی:
بڕی پارەی ئێستا، کە پسوولەکانی دوای پڕۆژەی ڕوناکی پیشاندەدات
قەرزی پێشوو، کە پسوولەکانی پێش پڕۆژەی ڕوناکی پیشاندەدات
دەتوانیت پسوولەی شارەوانی بدەیت کە ئەو بڕە پارەیە لە بەرامبەر خزمەتگوزارییەکانی شارەوانیدا وەردەگیرێن، وەک فڕێدانی خۆڵ و خاشاک، شایستەی تابلۆ، و شایستەی ڕیکلامی تەلەفزیۆنی و لەیزەری.
فڕێدانی خۆڵ و خاشاک مانگانەیە، بەڵام شایستەی تابلۆ، و شایستەی ڕیکلامی تەلەفزیۆنی و لەیزەری ساڵانەیە.
جۆرەکانی پارەدان
دەتوانی پارەی پسوولەکانت بدەی لە ڕێگەی:
جزدانە هاوبەشەکانی ئی-پسوولە: فاستپەی، ئاسیاپەی، زەین کاش، و ناسواڵێت.
بانکە هاوبەشەکانی ئی-پسوولە: بانکی ئەهلی عێراقی، بانکی بازرگانی هەرێم، بانکی یەکەمی عێڕاقی، بانکی جیهان ،بانکی ئیسلامی عێڕاقی.
لە ئێستادا ئی-پسوولە تەنها پشتگیری لە پارەدانی دیجیتاڵی دەکات. ئەگەر دەتەوێت بە نەختینەیی پارە بدەیت، دەتوانیت لە نووسینگەی پسوولەبڕەکە پارە بدەیت.
دەتوانیت بە ٥ هەنگاو پارەی پسوولە بدەیت:
١- پسوولەبڕێک هەڵبژێرە کە دەتەوێت پارەی بدەیت
٢- خزمەتگوزاریەک هەڵبژێرە کە دەتەوێت پارەی بدەیت
٣- ژمارەی پسوولەکەت/ هەژمارە تایبەتەکەت بنووسە
٤- پارەدانەکە پەسەندبکە
٥- پسوولە دیجیتاڵیەکەت سەیربکە و هەڵبگرە
ئێمە پێوانەی ئاسایشی بەهێز بەکاردەهێنین و پەیڕەوی ستانداردی پاراستنی بەهێز دەکەین بۆ دڵنیابوون لەوەی زانیاریەکانت پارێزراون.
دەتوانیت پارەی پسوولەی هەر هەژمارێک/ژمارەی پسوولە بدەیت لە شوێنی کەسێکی تر
دەتوانیت بەشێک یان بە قیست پارە بدەیت ئەگەر ئەم بژاردەیە لە لایەن پسوولەبڕەکە بەردەست بێت
کرێی زیادەکراو
هیچ کرێی زیادە ناخرێتە سەر پسوولەکە کاتێک لە ڕێگەی ئی-پسوولە پارە دەدەیت
ئی-پسوولە بە هیچ شێوەیەک ناتوانێت پارە لە هەژمارەکەت ببات. پارەدانی پسوولە تەنها ئەم کاتانە ڕوودەدات کە خۆت دەتەوێت و ڕێگە دەدەیت گواستنەوەکە ڕووبدات