دروستکردنی داهاتووی سیستمی بانکی لە عێراق

پابەندین بە جیاوازی، داهێنان و خزمەتکردنی کۆمەڵگەکەمان بە بەرزترین کوالتی

بانکی بازرگانیی هەرێم بۆ وەبەرهێنان و دارایی لە ساڵی 2001دا دەستی بە کار کردووە بە پابەندبوونی بە تایبەتمەندی جیاواز، و پێگەی خۆی بە بەهێزی لە شارە سەرەکییەکانی عێراقدا دامەزراند. لقەکانمان بە شێوەیەکی ستراتیجی لە بەغداد، سلێمانی، دهۆک، کەرکووک، زاخۆ، و بەسرەدا جێگیرن، لەگەڵ لقی سەرەکیمان لە هەولێر. لەگەڵ هەبوونی پلان بۆ فراوانکردنی تۆڕەکانمان بە کردنەوەی لقی نوێ لەسەرتاسەری عێراق بۆ گەیشتن بە هاوبەشی زیاتر و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی بانکیی باشتر.

بانکەکەمان بە مۆڵەتی فەرمی بانکی ناوەندیی عێراق کار دەکات و لە بازاڕی بۆرسەی عێراق (ISX) هەژمارکراوە.

لەم ساڵانەی دواییدا،گرنگیدانی RT Bank بە داهێنان، خزمەتگوزاریی نایاب بۆ هاوبەشان، و پابەندیی تەواو، بانکەکەی بۆ گەشەی بەردەوام و دابینکردنی خزمەتگوزاریی سەلامەت و دڵنیاکراو بۆ هەموو هاوبەشان ئامادە کردووە.

لەگەڵ زیادەتر لە دوو دەیە کارکردن، بانکەکە گەشەی کردووە بۆ دامەزراوەیەکی دارایی پێشەنگ لە عێراق، کە بە پێشکەشکردنی کۆمەڵێک لە خزمەتگوزارییە کەسی و بازرگانی و دامەزراوەییەکان بۆ چەندین هاوبەشی جیاواز ناسراوە.

Section image

پشتگیری و هاندانی ئابووری عێراق

بانکی بازرگانیی هەرم مۆڵەتدارە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە بازرگانی و وەبەرهێنانە گشتگیرەکان، کار دەکات بۆ دابیکردنی پێداویستییە کەسییەکان و خزمەتگوزاریی کۆمپانیاکان.

خزمەتگوزارییەکانمان ئەمانە لەخۆدەگرن:

  • خزمەتگوزاریی هەژماری کەسی هەژماری جاری و پاشەکەوت.
  • بانکداری ئەلیکترۆنی: خزمەتگوزارییە پێشکەوتووە دیجیتاڵ و ئۆنلاینەکان.
  • خزمەتگوزاریی دارایی بازرگانی: پاڵپشتی بازرگانی بە دابینکردنی چارەسەری دارایی.
  • پاڵپشتیکردنی پڕۆژە: بە سەرنج خستنەسەر پرۆژەی بچوک و مامناوەند.
  • بە بانکیکردنی مووچە: دابەشکردنی مووچە.
  • مامەڵەی نێودەوڵەتی: بە بەکارهێنانی سیستەمی SWIFT.
  • مامەڵەی ناوخۆیی: بە بەکارهێنانی سیستەمی RTGS بە دراوی جۆراوجۆر.

بانکی بازرگانیی هەرێم: ئەمڕۆ و داهاتوو

ئەمڕۆ، بانکی بازرگانیی هەرێم وەک هێمایەکی سەرکەوتن و داهێنان لە سێکتەری بانکداری عێراق دەردەکەوێت. ئێمە پابەندین بە:

گەیاندنی بەرزترین ئاستی خزمەتگوزاری.

بەردەوامبوون لە پەرەپێدانی بەرهەم و خزمەتگوزارییەکان بۆ پێداویستییە نوێیەکانی هاوبەشان.

پاراستنی کوالیتی، شەفافیەت و بەرپرسیاریەتیی کۆمەڵایەتی.

بە بەرجەستەکردنی ئەم بەهایانە، بە کاریگەرییەکی زۆرەوە بەشداری دەکەین لە گەشە و پەرەسەندنی ئابووری عێراق. بانکی بازرگانیی هەرێم بەڵێن دەدات کە بەردەوام بە خزمەتگوزاریی تایبەتمەند، خزمەتی هاوبەشانی بکات، و داهاتوویەکی ووردتر بۆ هەموان بسازێنێت.

خزمەتگوزاریە بانکیەکانمان

چارەسەری بانکی گشتگیر بۆ هەموو پێداویستیەکانت

خزمەتگوزاری پاشەکەوت

هەژماری ڕۆژانە و پاشەکەوت بە ڕێژەی باش

بانکداری ئەلیکترۆنی

خزمەتگوزاری دیجیتاڵی پێشکەوتوو بۆ دەستڕاگەیشتنی ٢٤/٧

دارایی بازرگانی

پشتگیری کردنی بزنسەکان بە چارەسەری دارایی

دارایی پرۆژە

گرنگیدان بە کۆمپانیای بچووک و مامناوەند

گواستنەوەی موچە

چارەسەری ئاسان بۆ موچە بۆ کۆمپانیاکان

مامەڵەی نێودەوڵەتی

گواستنەوەی نێودەوڵەتی بە SWIFT و خزمەتگوزاری فرە دراوی

ئێمە متمانەی تۆ بەجێدەگەینین.

بەشداربە لەگەڵ هەزاران هاوبەشی ئاسوودە کەمتمانەیان بە RTB هەیە بۆ پێداویستییە بانکییەکانیان