بەڕێوەبەرایەتیی جێبەجێکار

شارەزایی لە هەموو ئاستێکدا

بەڕێوەبەرانی جێبەجێکاری ئێمە سەرپەرشتی ئەو بوارانە دەکەن کە زۆرترین گرنگییان بۆ تۆ هەیە، لەوانەش: کارگێڕی، بەڕێوەبردنی مەترسییەکان، تەکنەلۆجیا، خزمەتگوزاریی بانکیی کۆمپانیاکان، وردبینی و سەرچاوە مرۆییەکان. زانیاری و ئەزموونی بەکۆمەڵی ئەوان گەرەنتی ئەوە دەکات کە ئەزموونی تۆ لەسەر بنەمای بەڕێوەبردنێکی تەندروست، گرنگیپێدانی ڕاستەقینە و ئەو دەستپاکیەی کە بەکارهێنەرانمان شایستەین، بنیات نراوە.

یڵماز ئۆغور ئای

یڵماز ئۆغور ئای

بەڕێوەبەری جێبەجێکار

یڵماز زیاتر لە ٢٠ ساڵ ئەزموونی هەیە بۆ بەڕێوەبردن و گەشەپێدانی بەشی بانکیی کۆمپانیاکان و دارایی بازرگانی. بە هەبوونی بڕوانامەی ماستەر (MBA) لە زانکۆی مەرمەرە و ئەزموونی سەرکردایەتیکردن لە بانکەکانی بەغدا و بانکی بەشداریی ئەلبەرەکە تورک، خاوەنی توانایەکی ڕاستەقینەیە لە بەدیهێنانی گەشەپێدان، قازانج و باڵادەستیی کارگێڕی لەسەر ئاستی بانکیی هەرێمی و عێراقی.

عومەر حەتاملە

عومەر حەتاملە

جێگری بەڕێوەبەری جێبەجێکار و بەڕێوەبەری دارایی

عومەر ئەزموونێکی زیاتر لە ٢٠ ساڵی لە سەرکردایەتیکردنی کەرتی گەنجینەی و بازاڕە داراییەکاندا هەیە هەروەها لە عێراق، ئوردن و قەتەر کاری کردووە. وەک پسپۆڕی پەسەندکراوی گەنجینە (CTP) و بەڕێوەبەری مەترسییەکانی گەنجینەی بانکەکان (BTRM) لەگەڵ هەبوونی بڕوانامەی ماستەر (MBA) لە زانکۆی کاردیف میترۆپۆلیتەن و بەهۆی ئەزموونەکەی لە بانکی ئۆدی و بانکی ئوردن، دەیکاتە کەسێکی جێی متمانە و بەتوانا لە بەڕێوەبردنی سیویلە و بەڕێوەبردنی مەترسییەکان.

ئەمجەد بەتاینە

ئەمجەد بەتاینە

بەڕێوەبەری پابەندبوون

بۆ زیاتر لە دوو دەیە، ئەمجەد ئەو کەسە بووە کە بانکەکان لە بوارەکانی پابەندبوون، بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە، تیرۆری دارایی، و سزا ئابووریەکان پشتییان پێ بەستووە. وێستگەکانی کارکردنی بریتین لە سیتی بانک، بانکی عەرەب و بانکی ئەلڕەییان. بڕوانامەی ماستەری هەیە لە بەڕێوەبردنی دارایی و بەکالۆریۆس لە دارایی و بانک، و بڕوانامەی پسپۆڕیی نێودەوڵەتی لەدامەزراوەکانی ACAMS، ICA، LIBF. هەبوونی ئەم ئەزموونە فراوانە دەیکاتە پسپۆڕێکی ڕاستەقینە لە بوارەکانی AML، سزاکان، و دارایی بازرگانی.

فەهد ئەلجادر

فەهد ئەلجادر

بەڕێوەبەری مەترسییەکان

ئەزموونی کاریی فەهد لە بوارەکانی مەترسی و بەڕێوەبردندا، بریتیە لە کارکردن لە بانکی هەرێمی بازرگانی و کۆمپانیای KPMG ؛ هەروەها پاڵپشتیی بانکی ناوەندیی عێراقی کردووە، کە ئەمەش ئاماژەیە بۆ شارەزاییەکی قووڵی ڕاستەقینە لە کەرتی بانکیی عێراقیدا.وەک دەرچوویەکی زانکۆی ئەمریکی لە عێراق - سلێمانی ، کۆمەڵێک بڕوانامە و ڕێزلێنانی گرنگی هەیە لە بوارەکانی پێوەرەکانی ISO، پابەندبوون، ولێکۆڵینەوە لە ساختەکاری؛ ئەمەش دەیکاتە کەسێکی جێی متمانە لە بەڕێوەبردنی مەترسییەکان و ئامادەکردنی ڕاپۆرت بۆ دەستەی کارگێڕی.

هەديل عسەيلى

هەديل عسەيلى

بەڕێوەبەری سەرچاوە مرۆییەکان

هەدیل زیاتر لە ١٥ ساڵ ئەزموونی لە سەرکردایەتیکردن هەیە بەو بڕوایەی کە مرۆڤەکان هەیمیشە لە پێشینەن. بە بەدەستهێنانی بڕوانامەی دیپلۆم لە بەڕێوەبردنی کار و سەرچاوە مرۆییە ستراتیژییەکاندا، تیمی کارمەندانی لە کۆمپانیا بەناوبانگەکانی وەکو پێپسی و ئێڵ جی و بانکی یەکەمی عێراقی بنیاتناوە. ئەوەش بە تێکەڵکردنی ستراتیژیی بەهرەکان لەگەڵ کارامەی ڕاستەقینە کەبۆتە هۆی وەرچەرخانی گەورە لە سەرچاوە مرۆییەکان و گەشەپێدانی ڕێکخراوەیی لە چەندین سێکتەری جیاوازدا.

ڕامی ئەلمونعم

ڕامی ئەلمونعم

بەڕێوەبەری باڵای ئۆپەرەیشن

لە بانکی عەرەبی سوریاوە بۆ ئۆنڕوا (UNRWA) و بانکی هەرێمی بازرگانی، ڕامی زیاتر لە ١٨ ساڵ ئەزموونی پراکتیکی لە کارگێڕیی بانکی، قەرزی کۆمپانیاکان وردبینیی ناوخۆیدا هەیە. بڕوانامەی ماستەرەکەی لە بەڕێوەبردنی دارایی نیشاندەری شارەزاییەکی قووڵە لە بوارەکانی کۆنترۆڵی دارایی، وردبینیی ناوخۆیی، و باشترکردن و کارا کردنی پڕۆسەکان لە کەرتی بانکیی عێراقیدا.

محمد عوەیلم

محمد عوەیلم

بەڕێوەبەری کۆمپانیاکان و پەرەپێدانی بانکی

لە بانکەکانی HSBC و BNP Paribasـەوە بۆ بانکی نیشتمانیی قەتەر (QNB)، بانکی عەرەبی، و بانکی ABC، محمد زیاتر لە ٢٠ ساڵ ئەزموونی لە کەرتی بانکیی کۆمپانیاکاندا هەیە. بە هەبوونی دیبلۆمی بانکی لە پاریس و بڕوانامەی پسپۆڕیی قەرزەکان، لێهاتویەکی ڕاستەقینەی لە بەڕێوەبردنی پۆرتفۆلیۆ و گەشەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەکاندا هەیە.

عەلی شەعبانی

عەلی شەعبانی

بەڕێوەبەری بەشی هەژمار و خزمەتگوزاریە کەسییەکان

عەلی ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە لە گەشەپێدانی بەشی هەژمار و خزمەتگوزارییە کەسییەکانی بانکەکان؛ لە پێدانی قەرزبە بەکارهێنەران تا دەگاتە خزمەتگوزارییە بانکییە دیجیتاڵییەکان و تۆڕی لقی بانکەکان. بە هەبوونی ئەزموونی زیاتر لە ٢٠ ساڵ، وێستگەکانی کارکردنی لە بانکی عەرەبی، بانکی ئیتحاد، و بانکی یەکەمی عێراقیدا هەیە لەگەڵ هەبوونی بڕوانامەی ماستەر لە بازاڕە داراییەکاندا، کە ناسراوە بە گەشەپێدان و پەرەپێدانی ئەزموونی بەکارهێنەران.

چەلی مایی

چەلی مایی

بەڕێوەبەری بەبازاڕکردن

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری باڵای بزنس و بەبازاڕکردنە کە زیاتر لە 20 ساڵ ئەزموونی لە 6 سێکتەری جیاوازدا لە سووید، عێراق و بازاڕی جیهانی هەیە. ئەزموونەکانی پێکدێت لە ستراتیژی بەبازاڕکردن، گەشەپێدانی کار، گەشەسەندنی بازرگانی و گۆڕانکاریی ڕێکخراوەیی؛ هەروەها ئەزموونی سەلمێنراوی هەیە لە زیادکردنی داهات، زیادکردنی پشکی بازاڕ، دروستکردن و بەڕێوەبردنی کۆمپانیا و بزنسی گەورە و تازە لە چەندین کەرتی جیاوازدا.

عەریق مەیاح

عەریق مەیاح

بەڕێوبەری وردبینیی و کۆنترۆڵی ناوخۆیی

لە ماوەی زیاتر لە ۱۰ ساڵ کارکردنی لە بانکی ئەهلی ئوردنی، عەریق لە بوارەکانی وردبینی، کۆنترۆڵ، و بەڕێوەبردنی لقەکانی بانکدا گەشەی کردووە. بڕوانامەکەی لە بواریی ژمێریاری لەگەڵ کۆمەڵێک بڕوانامەی پسپۆڕیی نێودەوڵەتی وەکو CAMS، CICS، GRCP،GRCA و چەندینی تر، توانایەکی زۆری پێبەخشیوە لە هەڵسەنگاندنی مەترسییەکان، لێکۆڵینەوە لە ساختەکاری و چوارچێوەکانی کۆنترۆڵی ناوخۆی.

وەلید ئەحمەد

وەلید ئەحمەد

بەڕێوەبەری تەکنەلۆجیا

وەلید سەرکردەیەکی بواری تەکنەلۆجیایە کە زیاتر لە ١٧ ساڵ ئەزموونی لە گۆڕینی سیستمە بانکییەکان هەیە بۆ دەستکەوتی دیجیتاڵی، هەروەها کەسێکە بە دروستی لە هەردوو لایەنی نوێگەریی و بانکی تێدەگات. وەک دەرچوویەکی بەشی زانستی کۆمپیوتەر و هەڵگری بڕوانامەی نێودەوڵەتیی PMP، پڕۆسەی نوێکردنەوە و مۆدێرنکردنی لە بانکی نیشتمانی (The National Bank)، بانکی بازرگانیی ئوردن (Jordan Commercial Bank)، و کۆمپانیای سیستمە داراییەکانی ICS بەڕێوەبردووە.