خزانی کاتی

پاشەکەوتی کاتی بە گەڕانەوەی کێبڕکێ

بزانە ئەسپاردەکەت چەند قازانج دەکات

بڕی پارەکە و جۆری بەشداریەکەت هەڵبژێرە بۆ بینینی قازانجەکەت

حسابکردنی ئەسپاردەکەت

ڕاستەوخۆ

بەپێی ئەو بڕە پارەیە و وجۆری بەشداریکردنەی کە هەڵتبژاردوە

بڕی پارەکە
IQD
1M IQD1.0B IQD
ماوە12 مانگ
کۆی گشتی پارەکە
10,650,000IQD
بە قازانجی جێگیری ساڵانەی 6.5%، کە مانگانە دەدرێت.
بڕی پارە
10,000,000 IQD
کۆی پارەی قازانجکراو
650,000 IQD
بڕی پارەی قازانجکراوی مانگانە
54,167 IQD

ئەم ئەژمارکردنە تەنها بۆ مەبەستی خەمڵاندنە. مەرجە کۆتاییەکان پەیوەستن بە ڕەزامەندیی بانکەوە

تایبەتمەندییەکانی هەژمار

ئاسانی لە دەستپێکردن

دەتوانیت تەنها بە 1,000,000 دیناری عێراقی دەست بە وەبەرهێنان بکەیت.

دابەشکردنی قازانجی مانگانە

هەموو مانگێک قازانجی پارەکەت ڕاستەوخۆ دەچێتە سەر هەژمارى بانکی خۆت.

قازانجی ساڵانەی بەرز

سود لە قازانجی 6% بۆ ماوەی 6 مانگ، یان 6.5% بۆ ماوەی 12 مانگ وەربگرە.

پاشەکەوتێکی پارێزراو

بە دڵنیاییەوە وەبەرهێنان لە پارەکەت بکە، بەپێی ڕێنماییەکانی کۆمپانیای عێراقی بۆ دەستەبەرکردنی پاشەکەوت پارێزراوە.

وردەکاریەکانی هەژمار

مەرجەکانی کردنەوەی هەژمار و شایستەیی

بۆ کردنەوەی هەژمارەكه، پێویستە بڕی سپاردەکە لە ١،٠٠٠،٠٠٠ (یەک ملیۆن) دیناری عێراقی کەمتر نەبێت.
ئەم هەژمارە تەنها بە دیناری عێراقی بەردەستە.
بۆ شایستەبوون بەم مەرجانە، پێویستە هەژمارێکی بانکیی چالاکت لە بانکی ئێمەدا هەبێت.
پێویستە هەموو کڕیاران مەرجەکانی "فۆرمی کڕیارەکەت بناسە" (KYC) و ڕێنماییەکانی کردنەوەی هەژمار جێبەجێ بکەن.

تایبەتمەندییەکانی هەژمارەکە

  • دەتوانی ماوەی 6 مانگی یان 12 مانگی هەڵبژێریت، بەپێی ئامانجەكەت.
  • قازانجی ساڵانەی %6 بۆ ماوەی 6 مانگ، یان %6.5 بۆ ماوەی 12 مانگ.
  • قازانجەکە بە شێوازی ساڵانە هەژمار دەکرێت، و مانگانە پێشکەشت دەکرێت بۆ ئەوەی داهاتێکی بەردەوامت هەبێت.
  • قازانجی مانگانەت ڕاستەوخۆ و خۆکارانە دەخرێتە سەر هەژمارەکەت.
  • ڕێژەی قازانج لە سەرەتای ماوەکەوە جێگیر دەکرێت. ئەمەش گەرەنتی ئەوە دەکات کە قازانجەکەت وەک خۆی بمێنێتەوە، بێ ئەوەی گۆڕانکارییەکانی بازاڕ کاری تێ بکات.

تێچووی کارگێڕی

  • هیچ تێچووەک نییە بۆ کردنەوەی هەژماری پاشەکەوت.
  • پێویستە پارە سپێردراوەکە تا کاتی کۆتاییهاتنی وادەکەی بمێنێتەوە و دەستکاری نەکرێت. ئەگەر بەژداربوو پێش وادەی دیاریکراو پارەکە ڕابکێشێتەوە، مافی وەرگرتنی قازانجەکەی نامینێت، و پێبژاردنی کشانەوەی پێشوەختە یاخود گؤڕینی ڕێژەی قازانجی بەسەردا جێبەجێ دەبێت بەپێی یاساکانی بانک.
  • سەرجەم تێچووە ئاساییەکانی بانک بۆ هێشتنەوەی هەژماری چالاکی RTB وەک خۆیان بەردەوام دەبن.
  • پارە سپێردراوەکان مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت بەپێی یاساکانی کۆمپانیای عێراقی بۆ دەستەبەری گشتیی سپاردنەکان (ارزاق و زەمانەت) و سنووری قەرەبووکردنەوەی حکومی دەبن.
  • بانکی RTB مافی ئەوەی هەیە کە مەرجەکان هەموار بکاتەوە بەپێی ڕێنماییە فەرمییەکان و یاساکانی بانک.

پێویستیەكانى سەر بەژداربوو

  • پێویستە بە درێژایی ماوەی سپاردنی پارەکە، هەژمارێکی چالاک هەبێت.
  • پێویستە بڕی پارە سپێردراوەکە لە 1,000,000 (یەک ملیۆن) دیناری عێراقی کەمتر نەبێت.
  • پێویستە سەرجەم ڕێکارەکانی ناسینی کڕیار (KYC) تەواو کرابێت و بەڵگەنامە فەرمی و باوەڕپێکراو پێشکەش بکرێت ئەگەر بانک داوای کرد.
  • چاوەڕوان دەکرێت کە پارەکە بۆ تەواوی ماوەی دیاریکراو (6 یان 12 مانگ) بمێنێتەوە بۆ ئەوەی قازانجی مانگانە وەربگیرێت.
  • پێویستە پابەندی سەرجەم مەرج و یاسا ئاساییەکانی بانک و ڕێنماییەکانی دەستەبەری سپاردنی عێراقی بیت.

ئامادەیت بۆ کردنەوەی هەژمارەکەت؟

ئەمڕۆ دەست پێ بکە و بانکداری نوێ تاقی بکەرەوە