
نرخ و عمولەکان
نرخ و عمولەی خزمەتگوزارییەکانی RTB بۆ ساڵی 2026
لیستی تەواوی نرخ و عمولە بۆ هەموو خزمەتگوزارییە بانکییەکانی RTB. له دووەم 2026نوێکراوەتەوە.
| خزمەتگوزاری | کرێ | تێبینی |
|---|---|---|
| کردنەوەی هەژمار بۆ تاکەکەس | بێ کۆمیسیۆن | - |
| کردنەوەی هەژمار بۆ کۆمپانیا | $19 / 25,000 دینار / 19 یۆرۆ | • کردنەوەی هەژمار + بانکداریی ئۆنلاین • کۆمیسیۆن یەکجار وەردەگیرێت لە کاتی کردنەوەی هەژمارێکی نوێ (ژمارەی کڕیار) |
| کردنەوەی هەژمار بۆ کۆمپانیای لە ژێر دامەزراندن | $183 / 275,000 دینار / 183 یۆرۆ | سەرباری $50 / 75,000 دینار / 50 یۆرۆ کۆمیسیۆنی دەرکردنی نووسراو بۆ فەرمانگەی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان |
| بەڕێوەبردنی هەژمار بۆ تاکەکەس | $1.5 / 2,000 دینار / 1.5 یۆرۆ مانگانە | بۆ هەر هەژمارێک (لق)، نەک بۆ کۆی هەژمارەکانی کڕیار |
| بەڕێوەبردنی هەژمار بۆ کۆمپانیا | $3 / 4,000 دینار / 3 یۆرۆ مانگانە | بۆ هەر هەژمارێک (لق)، نەک بۆ کۆی هەژمارەکانی کڕیار |
| داواکردنی کەشفی هەژمار | $1 / 1,500 دینار / 1 یۆرۆ بۆ هەر لاپەڕەیەک | کەمترین $5 / 7,500 دینار / 5 یۆرۆ، زۆرترین $50 / 75,000 دینار / 50 یۆرۆ (کەشفی هەژمار لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە بێبەرامبەرە) |
| هەژماری ناچالاک | $15 / 20,000 دینار / 15 یۆرۆ | هەر 6 مانگ جارێک |
| چالاککردنەوەی هەژماری ناچالاک/داخراو | $15 / 20,000 دینار / 15 یۆرۆ | جگە لە چالاککردنەوەی هەژماری ناچالاک بە مەبەستی داخستنی هەژمار، کە کۆمیسیۆنی لێ وەرناگیرێت |
| نووسراوی پشتگیری | • تاکەکەس $12 / 15,000 دینار / 12 یۆرۆ • کۆمپانیا $57 / 75,000 دینار / 57 یۆرۆ | - |
| داخستنی هەژمار | بێ کۆمیسیۆن | بەپێی داواکاریی کڕیار |