
هەژماری پاشەکەوت
سوود لەسەر پاشەکەوتەکەت بەدەست بهێنە
تایبەتمەندییەکانی هەژمارەکە
نرخی کێبڕکێ
سوودی کێبڕکێ بەدەست بهێنە لەسەر پاشەکەوتەکەت
چەند دراوێک
پاشەکەوت بکە بە IQD، USD، یان EUR
ماستەرکارد
دەستگەیشتنی جیهانی بۆ پاشەکەوتەکەت
دەستپێگەیشتن ٢٤/٧
پاشەکەوتەکەت بەڕێوەبەرە لە هەر کاتێک
وردەکاریی هەژمار
زانييارییەکانی هەژمارەکە
مەرجەکانی کردنەوەی هەژماری پاشەکەوت
- هەژماری پاشەکەوت بە دراوەکانی دیناری عێراقی (IQD)، دۆلاری ئەمریکی (USD)، یان یۆرۆ (EUR) بەردەستە.
- ئەم هەژمارە بۆ هاووڵاتیان و نیشتەجێبووانی عێراق بەردەستە.
- بۆ کردنەوەی هەژمار، پێویستە کەمترین بڕی ٢٥٠,٠٠٠ دینار، ١٦٧ دۆلار، یان ١٦٧ یۆرۆ لە هەژمارەکەتدا دابنرێت.
تایبەتمەندییەکانی هەژمارەکە
- ● بەدەستهێنانی بەرزترین ڕێژەی قازانج لەسەر پاشەکەوتەکانت
- دابینکردنی خزمەتگوزاری سپاردن و ڕاکێشانی پارە لە ڕێگەی حەواڵەی ناوخۆیی و دەرەکییەوە.
- دابینکردنی کارتی ماستەرکارد، بۆ ئەنجامدانی کڕین و ڕاکێشانی پارە لە ئامێرەکانی ATM لە هەموو جیهاندا.
- دەرکردنی دەفتەری چەک لەسەر داواکاری.
- وەرگرتنی کەشفی حیساب بە شێوازی ئەلیکترۆنی لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی بانکییەوە، یان بە شێوازی کاغەز لە ڕێگەی لقەکانی بانکەوە.
تێچوو و ڕسوومات
- تێچووی کردنەوەی هەژمار: کردنەوەی هەژماری پاشەکەوت بێبەرامبەرە
- تێچووی ڕاکێشانی پارە لە ATM: لە سەرجەم ئامێرەکانی ATMی بانکەکەمان بێبەرامبەرە. تێچووی ڕاکێشانی پارە لە ئامێرەکانی بانکی تر، بەپێی یاسای بانکە پێوەندیدارەکان دەبێت.
- ئەگەری هەیە تێچووی زیادە بخرێتە سەر دەرکردنی دەفتەری چەک، گۆڕینی کارت، یان سزای ڕاکێشانی پارەی زیادە لە باڵانس (بۆ بینینی خشتەی تێچوو، سەردانی لقەکانی بانک یان ماڵپەڕی فەرمی بکەن).
ڕێژەی قازانج
- ڕێژەی قازانج لەسەر بنەمای باڵانسی هەژمارەکە و جۆری دراوەکە هەژمار دەکرێن.
- بەپێی سیستەمی بانک، قازانجەکە مانگانە یان سێ مانگ جارێک (وەرزی) دەخرێتە سەر هەژمارەکە.
- ئەگەر باڵانسی هەژمارەکە لە کەمترین بڕی داواکراو کەمتر بێتەوە، بۆ ئەو ماوەیە هیچ قازانجێک ناخرێتە سەر هەژمارەکە.
بەڕێوەبردنی هەژمار
خزمەتگوزاری بەڕێوەبردنی هەژمارەکە لە ٢٤ کاتژمێری ڕۆژدا بەردەستە لە ڕێگەی:
- بانکی ئۆنلاین و ئەپڵیکەیشنی مۆبایل
- کورتە نامە (SMS Banking) بۆ ئاگاداربوون لە نوێکارییەکان لە کاتی ئەنجامدانی مامەڵە داراییەکاندا.
- تۆڕی ئامێرەکانی ATM
پاپەندبوونی خاوەن هەژمار
- پێویستە خاوەن هەژمار لە کاتی پێشکەشکردنی داواکارییەکەدا، لە ڕاستی و دروستیی تەواوی زانييارییەکانی هەژمارەکە دڵنیا بێت.
- پێویستە کڕیارانى بانک ئاگادار بکەنەوە لەکاتی ڕوودانی هەر گۆڕانکارییەک لە زانیارییە کەسییەکان (بۆ نموونە: زانیارییەکانی پێوەندیکردن)
- بۆ ئەوەی بەردەوام بیت لە بەدەستهێنانی قازانج لەسەر پاشەکەوتەکەت، دڵنیا ببەرەوە کە باڵانسی هەژمارەکەت لە کەمترین بڕی داواکراو کەمتر نەبێتەوە.
مافەکانی بانک
- بانک مافی پارێزراوی خۆیەتی مەرجەکان و ڕێژەی قازانج بەپێی ڕێنماییە فەرمییەکان بگۆڕێت، بە ئاگادارکردنەوەی پێشوەختەی خاوەن هەژمارەکە.
- ئەگەر هەژمارەکە بۆ شەش مانگ ناچالاک بێت، هەژمارەکە دادەخرێت و تێچووی دەچێتە سەر تا ئەو کاتەی دووبارە چالاک دەکرێتەوە.
یاسا
هەژماری پاشەکەوت ملکەچی یاسا و ڕێنماییە کارپێکراوەکانی حکومەتی فیدراڵیی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستانن.
پەيوەندی بکە
بۆ زانیاری زیاتر، سەردانی نزیکترین لقی RTB بکەن یان پەيوەندیمان پێوە بکەن:
●ژمارەی مۆبایل: 0662110010
●ئیمەیڵ: info@rtb.iq
ئامادەیت بۆ کردنەوەی هەژمارەکەت؟
ئەمڕۆ دەست پێ بکە و بانکداری نوێ تاقی بکەرەوە