
هەژماری جەوائیز
پاشەکەوت بۆ داهاتوو بکە و مانگانە چانسی بردنەوە لەگەڵ RTB بەدەستبهێنە!
تایبەتمەندییەکانی هەژمارەکە
خەڵاتەکانی مووچە
لەگەڵ هێشتنی باڵانسی هەژمارەکەت، چانسی بردنەوەی خەڵاتی مووچەی مانگانەی بەردەوام بەدەستبهێنە
دراو
پاشەکەوت بکە بە دیناری عێراقی
ماستەرکارد
دەستڕاگەیشتنی جیهانی و ڕاستەوخۆ بۆ سەرجەم پاشەکەوتەکانت
دەستڕاگەیشتنی 24/7
لە هەر کاتێکدا بێت بەڕێوەبردن و کۆنتڕۆڵکردنی تەواوی هەژمار و پاشەکەوتەکانت لەبەردەستدایە
وردەکاریی هەژمار
کردنەوەی هەژماری جەوائیز و مەرجەکانی شایستەیی
- هەژماری جەوائیز بە دیناری عێراقی بەردەستە.
- کردنەوەی هەژمارەکە بۆ هاووڵاتیان و نیشتەجێبووانی عێراق وەک یەک ڕێگەپێدراوە.
- کەمترین باڵانس بۆ بەشداریکردن لە تیروپشکەکاندا:
- پێویستە کەمترین باڵانسی ڕاگیراو ١،٠٠٠،٠٠٠ دیناری عێراقی بێت بۆ بەشداریکردن لە تیروپشکەکانی (مووچەی مانگانە، هاوتای یەکەم سپاردن، و باڵانست دووقات بکە).
- پێویستە کەمترین باڵانس ٣،٠٠٠،٠٠٠ دیناری عێراقی بێت بۆ شایستەبوون لە تیروپشکی (مووچەی نیوەی ساڵانە).
تایبەتمەندییەکانی هەژمارەکە و پرۆگرامی خەڵاتەکان
لەبری قازانجی جێگیر، پرۆگرامی جەوایز بۆ پاداشتکردنی گەشەی هاوسەنگ لە ڕێگەی تیروپشکی هەڕەمەکییەوە داڕێژراوە. هیچ قازانجێکی مسۆگەرکراو نییە, پرۆگرامەکە تەنها لەسەر بنەمای تیروپشکی هەڕەمەکی کاردەکات، کە تێیدا زیادکردنی بڕی پارەی سپێردراو چانسەکانی بردنی خەڵات زیاتر دەکات.
پرۆگرامی سەرەکی، ١٠٠ براوە ساڵانە مسۆگەر دەکات بەپێی ئەم دابەشکارییەی خوارەوە:
- خەڵاتی مانگانەی "مووچەی ٦ مانگ" (٧٢ براوە): مانگانە ٦ کڕیار بڕی ٦٦٦،٠٠٠ دیناری عێراقی بۆ ماوەی ٦ مانگ پێدەدرێت (کۆیی گشتی ٣،٩٩٦،٠٠٠ دیناری عێراقی بۆ هەر براوەیەک). ئەمەش پێویستی بە هێشتنەوەی کەمترین باڵانس بە بڕی ١،٠٠٠،٠٠٠ دیناری عێراقی هەیە بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ.
- خەڵاتی نیوەی ساڵانەی "مووچەی ساڵێکی تەواو" (٤ براوە): هەر شەش مانگ جارێک ٢ براوە بڕی ١،٠٠٠،٠٠٠ دیناری عێراقی مانگانە بۆ ماوەی ١٢ مانگ پێدەدرێت (کۆیی گشتی ١٢،٠٠٠،٠٠٠ دیناری عێراقی بۆ هەر براوەیەک). پێویستی بە هێشتنەوەی کەمترین باڵانس بە بڕی ٣،٠٠٠،٠٠٠ دیناری عێراقی هەیە بۆ ماوەی ٩٠ ڕۆژ.
- چانسەکانی بردنەوە لەسەر ئاستی کڕیار ئەژمار دەکرێن نەک لەسەر ئاستی هەر هەژمارێکی تاکەکەسی. هەر زیادکردنێکی باڵانس لە ڕێگەی پارەی نوێوە چانسی زیاتر دەبەخشێت (بۆ نموونە: هەر زیادکردنێک بە بڕی ١ ملیۆن دیناری عێراقی = ١ چانس لە تیروپشکی مانگانەدا، هەر زیادکردنێک بە بڕی ٣ ملیۆن دیناری عێراقی = ١ چانس لە تیروپشکی نیوەی ساڵانەدا)، ئەمەش تا بەرزترین ئاست کە تەنها ١٠ چانسە بۆ هەر کڕیارێک لە هەر بەشێکدا. جێی ئاماژەیە کە گواستنەوەی ناوخۆیی لە نێوان هەژمارەکانی خودی کڕیارەکەدا چانسی نوێ دروست ناکات.
- دەکرێت پارە داخڵکردن (سپاردن) و ڕاکێشان لە ڕێگەی گواستنەوەی بانکیی ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەوە ئەنجام بدرێت. کارتی ماستەرکارد (MasterCard) دابین دەکرێت کە ڕێگە بە بەکارهێنانی جیهانی دەدات لە ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە (ATM) و کڕیندا، هەروەها دەفتەری چەکیش لەسەر داواکاری کڕیار دەردەچێت. کورتەی هەژمار (کەشفی حساب) بە شێوازی ئەلیکترۆنی لە ڕێگەی ئەپليكێشن بانک، یان لە ڕێگەی سەردانکردنی لقەکانی بانکەوە بەردەستە.
تێچووی کارگێڕی
- بەبێ بەرامبەر و بەبێ هیچ تێچوويەکە.
- ڕاکێشانی پارە لە ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارەی (ATM) سەر بە RTB بە تەواوی بێ بەرامبەرە. بەڵام تێچووی ڕاکێشان لە ATMی بانکەکانی تر بەپێی سیستەمی تێچووی ئەو بانکە دیاری دەکرێت.
- ڕەنگە تێچووی زیادە بسەپێنرێت بۆ دەرکردنی دەفتەری چەک، گۆڕینی کارت، یان سزاکانی ڕاکێشانی سەرەوەی باڵانس (Overdraft) (تکایە سەردانی خشتەی تێچووەکان بکە کە لە لقەکانمان یان لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە بەردەستە).
ڕێساکانی پاراستنی شایستەیی و باڵانسی هەژمارەکان
- شایستەیی بۆ چوونە ناو هەر تیروپشکێک لەسەر بنەمای کەمترین باڵانس دیاری دەکرێت کە لە ماوەی ڕاگرتنی پێویستدا (٣٠ یان ٩٠ ڕۆژ) پارێزگاری لێکراوە. ئەگەر باڵانسی هەژمارەکە تەنانەت بۆ یەک ڕۆژیش لە ماوەی دیاریکراودا لە کەمترین ئاستی داواکراو کەمتر بێتەوە، هەژمارەکە خۆکارانە لەو تیروپشکە یان لەو خولی خەڵاتە دوور دەخرێتەوە.
- ئەو هەژمارانەی بلۆککراون، داخراون، یان کێشەی قانوونیان هەیە، ناتوانن بەشداری لەم پرۆگرامەدا بکەن.
بەڕێوەبردنی هەژمار و پابەندبوون
- بەڕێوەبردنی هەژمار لە ڕێگەی خزمەتگوزاریی بانکیی ئۆنلاین و ئامێرەکانی ATM بەردەستە.
- خزمەتگوزاریی کورتەنامە (SMS Banking) بەکاردێت بۆ زانیاریی لەسەر مامەڵە بانکییەکان.
- هەموو هەژمارەکان لەژێر پڕۆسەی نوێکردنەوەی بەردەوامی "کڕیارەکەت بناسە" (KYC) و دژە سپیکردنەوەی پارەدان (AML) دان پێش پەسەندکردنی کۆتایی شایستەیی بۆ هەر خەڵاتێک.
پابەندبوونەکانی کڕیار
- پێویستە کڕیاران لە ڕاستیی سەرجەم زانیارییەکانی هەژمارەکەیان دڵنیا بن لە کاتی پێشکەشکردنی داواکاریدا، و دەستبەجێ بانک لە هەر گۆڕانکارییەک لە زانیارییە کەسییەکانیاندا ئاگادار بکەنەوە.
- خاوەن هەژمارەکان دەبێت باڵانسی خۆیان بە وریاییەوە بەڕێوەبەرن بۆ ڕێگریکردن لە دابەزینی لە ژێر سنووری دیاریکراوی پرۆگرامەکە لە کاتی خولەکانی ڕاگرتنی چالاکدا، بە مەبەستی پاراستنی چانسی تیروپشکەکانیان.
- ئەو کڕیارەی کە هەر خەڵاتێک لەم پرۆگرامەدا دەباتەوە، خۆکارانە لە سەرجەم تیروپشکەکانی دواتر لە هەمان ساڵی زاینییدا دوور دەخرێتەوە، ئەمەش بۆ دڵنیابوون لە دابەشکردنی دادپەروەرانەی خەڵاتەکان لە نێوان کڕیاراندا.
مافەکانی بانک
- RTB مافی ئەوەی پارێزراوە کە پرۆگرامەکە یان هەر یەک لە میکانیزمەکانی خەڵاتەکانی هەموار بکاتەوە، ڕابگرێت، یان کۆتایی پێ بهێنێت بەپێی پێویستیی کار و ڕێنماییە چاودێرییەکان، لەگەڵ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختەی کڕیاران لە کاتی پێویستدا.
- بانک تەواوی مافی خۆی دەپارێزێت بۆ وردبینیکردن لە بەردەوامیی باڵانس، پێداچوونەوە بە سەرچاوەی دارایی، و ڕاگرتنی ڕاگەیاندنی کۆتایی براوەکان تا کاتی وەرگرتنی سەرجەم ڕەزامەندییەکانی پابەندبوونی ناوخۆیی. ئەگەر مەرجەکان پێشێل بکرێن، بانک دەتوانێت براوەیەکی جێگرەوە هەڵبژێرێت بەبێ هیچ پابەندبوونێک.
- خەڵاتەکان مانگانە دەدرێن، ناگوازرێنەوە بۆ کەسانی تر، و بە شێوازی وەرگرتنی هەموو پارەکە بە یەکجار بەردەست نین.
یاسا جێبەجێکراوەکان
ئەم پرۆگرامە و سەرجەم هەژمارەکانی پاشەکەوتی پەیوەندیدار لەژێر ڕێسا و ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندیی عێراقدان.
ئامادەیت بۆ کردنەوەی هەژمارەکەت؟
ئەمڕۆ دەست پێ بکە و بانکداری نوێ تاقی بکەرەوە