قەرزی هەژماری من

مەهێڵە پلانەکانت چاوەڕێ بکەن.

  • قەرز وەربگرە. خەونەکانت بکە بە ڕاستی.

پلانەکانت بخەرە بواری جێبەجێکردنەوە لە ڕێگەی قەرزی کەسی بۆ هەر پێداویستیەک. بەردەستە بۆ مووچەخۆرانی شایستەی پڕۆژەی هەژماری من، بەبێ پێویستبوون بە کەفیل و بە قیستی مانگانەی جێگیر بۆ ماوەی دوو ساڵ.

بزانە چی وەردەگریت و چەند دەدەیتەوە

5,000,000 دیناری عێراقی دەخرێتە سەر هەژمارەکەت.

کۆی گشتیی بڕی قەرزەکەت 6,000,000 دیناری عێراقییە. بڕی 1,000,000 دینار وەک ڕسوومات یەکجار و لە سەرەتاوە دەبڕدرێت، و بڕی 5,000,000 دینار بۆ بەکارهێنان دەمێنێتەوە.

ئەم ڕسووماتەی سەرەتا تێچووی سوود و ڕسووماتی بانک دەگرێتەوە لەگەڵ ڕسووماتی هەڵسەنگاندنی متمانەی دارایی.

دانەوەی قیست: مانگانە 250,000 دیناری عێراقی بۆ ماوەی 24 مانگ.

کێ دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات؟

دەکرێت شایستە بیت ئەگەر ئەم مەرجانەت تێدابێت:

مووچەکەت لە ڕێگەی هەژماری منەوە وەربگریت و لانیکەم یەک مووچە خرابێتە سەر هەژمارەکەت.

مووچەی مانگانەت لە 750,000 دیناری عێراقی کەمتر نەبێت.

لانیکەم شەش مانگ لەسەر کارەکەت بەردەوام بووبیت.

نابێت کۆی گشتیی پابەندییە داراییەکانی مانگانەت (بە قیستی ئەم قەرزەشەوە) لە ٪٣٥ـی مووچەی مانگانەت زیاتر بێت. هەروەها مێژووی متمانەی دارایی و مەرجەکانی تری شایستەبوون هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت.

ئێستا داواکارییەکەت بنێرە