
قەرزی ئۆتۆمبێل
بۆچی قەرزی ئۆتۆمبێلی ئێمە هەڵبژێریت؟
پێشەکییەکی کەم و گونجاو
تەنها 25% پێشەکی بدە و 75%ـەکەی تری لەسەر ئێمەیە.
بەبێ ماندووبوون
وەرگرتنی ڕەزامەندی بە خێرایی و مەرجی ئاسان.
ئۆتۆمبێلی خەونەکانت
ئۆتۆمبێلەکەت لە کۆمپانیاکانی هاوبەشمان هەڵبژێرە بە قەرزی تا ٥٠ ملیۆن دینار.
هەڵسەنگاندنی قستی مانگانەت
بەهاکانی خوارەوە دەستکاری بکە بۆ بینینی نرخی قەرزی ئۆتۆمبێل بۆ هەر مانگێک.
قەرزەکەت بژمێرە
ڕاستەوخۆبە پێی پارامەتەرەکانی قەرز لە سەرەوە.
نرخی ئۆتۆمبێل
IQD
13M IQD70M IQD
بڕی قەرز (زۆرترین 75%)
IQD
1M IQD28M IQD
ماوە2 ساڵ
بڕی داهاتی مانگانەت بنووسە بۆ زانینی توانای وەرگرتنی قەرز بەپێی سنووری %40ی بانک.
قستی مانگانە
894,000IQD
بە سوودی ساڵانەی تەنها %9
- ڕەسەنی قەرز
- 16,650,000 IQD
- کۆی سوود
- 3,039,000 IQD
- قستی مانگانە
- 820,000 IQD
- سوودی نەگۆڕ (1%)
- 167,000 IQD
- کرێی کارگێڕی
- 50,000 IQD
- بیمە (2.4%/ساڵانە)
- 1,776,000 IQD
- بیمەی مانگانە
- 74,000 IQD
- کۆی پارەی پێویست
- 19,689,000 IQD
مەرجە کۆتاییەکان بەندن بە پەسەندکردنی بانک.
زانیارییەکانی قەرز
بەڵگەنامە ناسنامەییە داواکراوەکان
- کارتی نیشتمانی
- کارتی نیشتەجێبوون
- وێنەی کەسیی نوێ
- ژمارە مۆبایلێکی چالاک (کە لە داتابەیسی بانکیی کڕیاردا تۆمار کرابێت)
- نووسراوی بەردەوامیی گواستنەوەی مووچە (بۆ قەرزوەرگر و دەستەبەر)
- کەمپیالەی بانکی (بە بڕی ١٢٥٪ی قەرزەکە)
- بەڵێننامەی بەردەوامیی گواستنەوەی مووچە
داهات و خزمەتگوزاری
- کەمترین مووچەی پەسەندکراو ١،٠٠٠،٠٠٠ دیناری عێراقییە.
- ماوەی خزمەت نابێت لە ٦ مانگ کەمتر بێت بۆ کارمەندانی کەرتی تایبەت و یەک ساڵ بۆ کارمەندانی کەرتی گشتی.
- پێویستە قەرزوەرگر کڕیاری بانکەکەمان بێت و بۆ ماوەیەک کە لە ٣ مانگ کەمتر نەبێت مووچەکەی گواستبێتەوە بۆ بانکەکەمان.
تەمەن
- تەمەنی قەرزوەرگر پێویستە لە نێوان ٢٢ بۆ ٥٥ ساڵ بێت بۆ فەرمانبەرانی کەرتی گشتی.
- تەمەنی کارمەندانی کەرتی تایبەت دەگاتە ٦٠ ساڵ لە کاتی کۆتایی هاتنی ماوەی قەرزەکە.
مەرجە داراییەکان
- بڕی قەرزەکە نابێت لە ٥٠،٠٠٠،٠٠٠ دیناری عێراقی زیاتر بێت.
- زۆرترین ڕێژەی ڕێپێدراوی قەرز ٧٥٪ی کۆی نرخی ئۆتۆمبێلەکەیە بە تابلۆوە.
- پێویستە قەرزوەرگر ٢٥٪ی بەهای ئۆتۆمبێلەکە بدات، جگە لە کڕێی بڕەکاری و تێچووی کارگێڕی.
بیمە (تەئمین) و جۆری کڕین:
- ئۆتۆمبێلەکە دەبێت بیمە بێت, تا ئەو کاتەی هەموو قەرزەکە دەدەیتەوە.
(ساڵانە ٢.٤٪ی نرخی ئۆتۆمبێلەکە بە مانگانە وەردەگیرێت.)
- ئەم قەرزە تەنها بۆ ئەو کۆمپانیایانەیە کە لە لیستی پەسەندکراوی بانکدان.
توانای دارایی
- نابێت هیچ جۆرە دواکەوتنێک یان کێشەیەکی دارایی لە بنکەی زانیارییەکانی بانکی ناوەندی عێراقدا هەبێت.
- پێویستە ناوی کڕیار (قەرزوەرگر و دەستەبەر) لە هیچ لیستێکی سزای ناوخۆیی یان نێودەوڵەتیدا نەبێت.
- نابێت قەرزوەرگر لە کاتی داواکردنی قەرزەکەدا، دەستەبەرى قەرزێکی تر بێت.
ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلی خەونەکانت وەربگرە
سەردانی لقی RTB بکە یان پەیوەندیمان پێوە بکە بۆ وردەکاری